سەردێڕ:

عێراقچی لەبارەی ئاگربەستەوە پەیامێک ئاڕاستەی ئەمریکا دەکات

PM:03:11:08/09/2026

1288 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی نوێیدا دەڵێت، گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئیسلامئاباد دەبێتە هۆی ئاساییبوونەوەی بارودۆخی ناوچەکە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تۆشیمیتسو مۆتێگی، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن ڕایگەیاند، چارەسەری ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە ئاسانە، بەمەرجێک واشنتن بگەڕێتەوە بۆ خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئیسلامئاباد کە لە ١٧ـی حوزەیراندا واژۆ کراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ عومان سەبارەت بەدیاریکردنی ڕێڕەوێکی کاتیی هاتووچۆ لەگەرووی هورمزدا، پێشکەوتنی گەورە بەدەستهاتووە.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ژاپۆنیش جەختی لەگرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هاتووچۆی کەشتییەکان لەگەرووی هورمزدا، هەروەها هەردوو لایەن لەسەر چارەسەرکردنی کێشە دیپلۆماسی و کونسوڵگەرییەکانی نێوانیان هاوڕا بوون.













گەلەری