PM:12:23:08/09/2026
308 جار خوێندراوەتەوە
شارەوانیی سلێمانی ئاگاداریی شۆفێران و هاوڵاتییانی سلێمانی دەکات، بە مەبەستی خێرا کارکردن لە یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر، سایدی رۆیشتن لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بە ئاڕاستەی چوارڕیانی سەرچنار دادەخرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، داخستنەکە کاتییە و بە هەماهەنگییە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و لە دوو کاتی جیاوازدا دەبێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی
شارەوانی، لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانی تا یەکی دوانیوەرۆ و دواتریش لە کاتژمێر ١٢ـی شەو
تا شەشی بەیانی ئەو شەقامە دادەخرێت.
داواش لە هاوڵاتییان
و شۆفێران دەکەن هاوکاری و هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ تیمەکانی شارەوانی بکەن و لەو
کاتانەدا تا دەتوانن لە بەکارهێنانی ئەو شەقامە خۆبپارێزن، شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.