سەردێڕ:

کۆیە؛ لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

AM:11:14:08/09/2026

336 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی سەختیی هاتووچۆدا لەسەر رێگای کۆیە – سماقوڵی کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون.


ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، ڕووداوێکی سەختیی هاتوچۆ لە جۆی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی کرێ (تاکسی) لەسەر رێگای کۆیە - سماقوڵی لە نزیک سێڕییانی جەلی ڕوویدا.

هاتووچۆی کۆیە ئاماژەی بەوە بەوەشکرد، بە هۆی رووداوەکەوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر گیانی لەدەست دا و دوو سەرنشینی دیکەش بریندار بوون.

لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە داواش لە شۆفێران دەکات کە پابەندی هێماکانی شەقام و رێنمایی هاتووچۆ بن.













گەلەری