سەردێڕ:

ترەمپ: دوای سەرکەوتنمان بەسەر ئێراندا نرخی نەوت دادەبەزێت

AM:10:21:08/09/2026

332 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەکەی لە جەنگی دژ بە ئێران سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دەهێنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە تەواوی جیهاندا، دەشڵێت به‌شێكی زۆری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه‌ پارێزراو دەبێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، ئەمریکا لە جەنگی دژ بە ئێران سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دەهێنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە تەواوی جیهاندا، هەروەها دابەزینی نرخی نەوت دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی بەنزین لە ئەمریکادا.

وتیشی، به‌شێكی زۆری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه‌ پارێزراو دەبێت، به‌ڵام یه‌كلاكردنه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه‌ و كۆتاییهێنان به‌ مه‌ترسییه‌كانی ئێران تاكه‌ ڕێگەیە‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی و سه‌قامگیری بۆ بازاڕی وزه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران هه‌رگیز نابێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و به‌ زوویی نرخی به‌نزین بۆ خوار دوو دۆلار داده‌به‌زێنین و ئابووری خۆمان له‌م قه‌یرانه‌ ڕزگار ده‌كه‌ین.

ئەوەش لە کاتێکدایە، جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا و ئەمەش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر بازاڕی وزه‌ی جیهان دروستكردووه‌.













گەلەری