سەردێڕ:

ناوی حاجیان و کۆمپانیاکان بە تیروپشکی ئەلیکترۆنی ئاشکرا دەکرێن

AM:09:41:08/09/2026

432 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان دەڵێت، ناوی حاجییان و کۆمپانیاکانی تایبەت بە حەج و عومڕە بۆ ساڵی ٢٠٢٧ لە رێگەی تیروپشکی ئەلکترۆنییەوە ئاشکرا دەکرێن. دەشڵێت، پشکی هەرێم بۆ حەج پێنج هەزار کەسە لە کاتێکدا، تا ئێستا ١١٦ هەزار هاوڵاتی فۆرمیان پڕکردووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان ئاشکرای کرد، پشکی هەرێمی کوردستان بۆ حەجی ساڵی ٢٠٢٧ پێنج هەزار و ١٢٠ کەسە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ١١٦ هەزار هاوڵاتی فۆڕمی بەشداریبوونیان پڕکردووەتەوە.

وتیشی، ٢٥٥ کۆمپانیا لەسەر ئاستی پارێزگاکان تۆمار کراون، لیژنەیەکی تایبەتمەند هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکات و ئەو کۆمپانیایانەی سەرپێچییان کردووە لە تیروپشکەکە دووردەخرێنەوە.

وتەبێژی حەج و عومرە دەشڵێت، کۆمپانیا پەسەندکراوەکانیش لەم مانگەدا تیروپشکیان بۆ دەکرێت و بەپێی ئامارەکان، ٤٨ حاجی بەسەر هەر کۆمپانیایەکدا دابەش دەکرێت.













گەلەری