AM:09:02:08/09/2026
488 جار خوێندراوەتەوە
ئەو گەنجەی ماوەی نزیکەی دوو رۆژ بوو لە رواندز بێ سۆراغ بوو ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گەلی دۆزراوەتەوە و بەرگری شارستانی سۆرانیش دەڵێت، تیمەکانیان ئێستا سەرقاڵی گەڕاندنەوەیین.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بۆ ئێن ئاڕ تی وتی، تەرمی گەنجەکە لە ئاودا دۆزراوەتەوە بەڵام شوێنەکەی سەختە و ناو گەلیە بۆیە تیمەکان دەبێت بە ئاودا تەرمەکەی بگوازنەوە تاوەکو دەیگەیەنن بە رێگای بێخاڵ.
ئەو گەنجە تەمەنی
٢٤ ساڵە و بە قسەی کەسوکارەکەی هەفتەی دوو بۆ سێ رۆژ چووەتە سەر رووبار بۆ راوەماسی،
هەر دوێنێ لە سنووری مێرگە سۆر گەنجێکی دیکە بێ سۆراغ بوو بەڵام درەنگانی شەو بە بێ
هۆشی دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران ئاشکراشی کرد، لە
ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە سێیەم ڕووداوی ونبوون بوو لە سنوورەکەدا، بەڵام دوو
کەسەکەی دیکە بەسەلامەتی دۆزرانەوە. یەکێکیان لە قەزای مێرگەسۆر بوو دوای ٢٤
کاتژمێر بەزیندوویی دۆزرایەوە، ئەوەی دیکەشیان گەشتیارێکی بەتەمەن بوو لە قەزای
خەلیفان.