PM:07:35:07/09/2026
620 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی تایبەت بە شێرپەنجە و خوێن لە هەولێر ئاشکرایکرد، رێژەی چاکبوونەوە لە نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٧٥٪، بەڵام ساڵانە تاوەکو ١٨٠٠ حاڵەتی نوێی توشبوون تۆمار دەکرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، هەردی جەواد سابیر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی رایگەیاند، رێژەی چاکبوونەوە لە نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە و گەیشتووەتە ٧٥٪ی کۆی تووشبووان، لە کاتێکدا ساڵانە لە نێوان ١٥٠٠ بۆ ١٨٠٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بەو نەخۆشییە تۆمار دەکرێت.
ئاماژەی
بەوەش کرد، رۆژانە لە نێوان ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلی دەکەن،
هەرچەندە هەموو سەردانیکەران توشبووی شێرپەنجە نین.
وتیشی،
رێژەی چاکبوونەوە لە نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە
نەخۆشخانەکەیان لە ئاستێکی بەرزدایە و گەیشتووەتە ٧٥٪، سەرەڕای ئەم ئاستەی
چاکبوونەوە، بەڵام بەرەنگاربوونەوەی زیادبوونی بەردەوامی حاڵەتە نوێیەکان و
کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی نەخۆشییەکە لەسەر ژیانی هاوڵاتیان بە ئاڵۆزی
دەمێنێتەوە.