سەردێڕ:

پێشنیازی گۆڕینی سرودی نیشتمانیی عێراق دەکرێت

PM:07:16:07/09/2026

636 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتار یاسر سەلاح پێشنیازێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کردووە، بۆ گۆڕینی سرودی نیشتمانی و پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ ئامادەکردنی سروودێکی نوێ.


پێشنیازێک بە واژۆی ژمارەیەک پەرلەمانتار پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کراوە بەمەبەستی گۆڕینی سروودی نیشتمانی، بە ئامانجی ئەوەی سروودە نوێیەکە گوزارشت لە ناسنامەی نیشتمانی و مێژوو و کەلەپوور و قوربانییدانی گەلی عێراق بکات.

لە پێشنیازەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەم هەنگاوە لە گرنگیی سرودی نیشتمانییەوە سەرچاوەی گرتووە وەک هێمایەکی سەروەری کە ناسنامە و مێژوو و کەلەپووری شارستانی و قوربانییدانی رۆڵەکانی عێراق دەنوێنێت.

هەروەها پەرلەمانتارەکە پێشنیازیشی کردووە، لیژنەیەکی تایبەتمەندی پەرلەمانی پێكبپێهێنرێت تاوەکو پێشنیاز و دەقی هونەرمەندان و نووسەران، ڕۆشنبیران و شارەزایان وەربگرێت، بەمەبەستی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی تەواوکاری بۆ سرودێکی نیشتمانیی نوێ کە گوزارشت لە رەسەنایەتی و ئامانجەکانی گەلی عێراق بکات.













گەلەری