سەردێڕ:

گومرگی عێراق: مانگی داهاتوو سیستمی ئەسیکۆدا لە هەرێم جێبەجێ دەکرێت

PM:06:16:07/09/2026

784 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگی عێراق دەڵێت، ناوەڕاستی مانگی داهاتوو رێوشوێنی کرداریی بۆ جێبەجێکردنی سیستمی نوێی گومرگی (ئەسیکۆدا) لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و سەرجەم خاڵە سنورییە نافەرمییەکانیش دادەخرێن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، سامر قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگی عێراق ئاشکرایکرد، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە هەنگاوی کرداریی بۆ جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و سەرجەم خاڵە سنورییە نافەرمییەکانیش دادەخرێن، دەشڵێت، هەماهەنگیی تەواو هەیە بۆ یەکخستنی پێناسەی گومرگی و سیاسەتی دارایی لە نێوان هەرێم و بەغدا.

باسی لەوەش کرد، دۆسیەی هەرێم رەهەندی سیاسی هەیە، بەڵام ئێستا هەماهەنگیی باش هەیە بۆ یەکخستنی سیاسەتی دارایی و گومرگی و جێبەجێکردنی پێناسەی یەکگرتووی گومرگی.

دەربارەی ئاستی داهاتەکانیش، ئاشکرایکرد، داهاتی گومرگ تا مانگی تەممووزی ئەمساڵ گەیشتووەتە دوو تریلیۆن و ٦٠٠ ملیار دینار، پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی مانگی ئەیلول بگاتە سێ تریلیۆن و تا کۆتایی ساڵیش بۆ چوار تریلیۆن دینار بەرز بێتەوە.













گەلەری