PM:05:17:07/09/2026
652 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە سێ درۆن کەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی سورداش کراوەتە ئامانج، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نێوان کاتژمێر ٤:٥٠ بۆ ٥:٠٥ خولەک، بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵات لە ناوچەی سورداش، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.
لە
هەمان کاتدا، حزبی کۆمەڵە رایگەیاند، هێرشەکە زیانێکی زۆری مادیی بە کەمپەکە
گەیاندووە، بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئەو حزبە، لە سەرەتای هەڵگیرسانی گرژی و
ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاوە، تا ئێستا زیاتر لە ١٠٨ موشەک و درۆن ئاڕاستەی
بارەگا و شوێنەکانی نیشتەجێبوونیان کراوە.