PM:02:27:07/09/2026
896 جار خوێندراوەتەوە
نیوەرۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ بە پلەی ریختەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، قوڵایی بومەلەرزەکە ١٠ کیلۆمەتر بووە، لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان و لەلایەن دانیشتووانی پێنجوێنەوە هەستی پێکرا.
هاوکات سەنتەری بومەلەرزەزانیی نیشتمانیی سەر بە پەیمانگەی جیۆفیزیکی زانکۆی
تاران رایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر بووە و ناوەندەکەی بۆێنی
سفلی بووە لە شاری بانە.
میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە شارەکانی سەقز، بانە و مەریوان
لە پارێزگای سنە هەستی پێکراوە.