سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ بەنزینی ٤٥٠ دیناری دوو پێشنیازی داوەتە بەغدا

PM:12:55:07/09/2026

1100 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم داوایەکی ئاڕاستەی بەغدا کردووە بۆ دابینکردنی بەنزینی ٤٥٠ دیناری، دوو پێشنیاریشی هەیە بۆ رادەستکردنی ٥٠ هەزار بەرمیلەکە.


ئەمڕۆ ٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەپێی نوسراوێکی فەرمی کە دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، داوایەکی ئاراستەی پەرلەمانی عێراق کردووە، بۆ دابینکردنی بەنزینی ٤٥٠ دیناری.

هەر بەپێینوسراوەکە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دوو پێشنیاری خستووەتەڕوو، یەکەم ئەوەیە بەغدا ١٤٪ـی نەوتی خاوی دابینکراو بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی ناوخۆ بدات بە هەرێم، کە بڕەکەی ١٤٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە، تاوەکو هەرێمیش بتوانێت بەنزیننی ٤٥٠ دیناری دابین بکات.

یان رێژەی لە ١٤٪ـی بەنزین و سوتەمەنیەکانی تر بدات بە هەرێم و لەبەرامبەردا هەرێمیش ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە رادەستیوەزارەتی نەوتی عێراق دەکاتەوە.

بەڵام بەپێی زانیارییەکان تاوەكو ئێستا وەزارەتی نەوتی عێراق بە نووسراوی فەرمی هیچ پێشنارێكی بۆ بابەتی سوتەمەنی هەرێم نەداوەتە پەرلەمانی عێراق.













گەلەری