سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پڕۆژەیاسا دەکات

PM:12:04:07/09/2026

256 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە پەرلەمانی عێراق، دانیشتنی ژمارە ١٦ـی خۆی لە چوارچێوەی خولی هەڵبژاردنی شەشەم، ساڵی یەکەمی یاسادانان و وەرزی دووەمدا ئەنجامبدات، کە تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پڕۆژەیاسا ئەنجام دەدات.


ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەگوێرەى کارنامەى بڵاوکراوە، پەرلەمانی عێراق لە کاتژمێر١:٠٠ـی دوای نیوەڕۆ کۆبوونەوەى خۆى بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستپێدەکات و بەرنامەی کارەکە ئەم بڕگانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:

خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چوونەپاڵ ڕێککەوتننامەی بنەڕەتیی ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئافرەتان لە وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لەلایەن لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، کە لە ٢ ماددە پێكهاتووە.

خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای مامەڵەکردن بە کەرەستە کشتوکاڵییەکان ژمارە ٤٦ـی ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن لێژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ژینگە و زۆنگاوەکان، بە هاوکاری لێژنەی یاسایی، کە لە ٨ ماددە پێكهاتووە.

خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای شەراکەت لەنێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتدا لەلایەن لێژنەی ئابووری و پێشەسازی و بازرگانی، کە لە ٢٧ ماددە پێكهاتووە.













گەلەری