سەردێڕ:

کۆچبەرە کوردەکانی لیبیا گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان

AM:11:51:07/09/2026

244 جار خوێندراوەتەوە

٣٣ کۆچبەری کورد کە بەهۆی بێکارییەوە هەرێمیان بەجێهێشتبوو لە لیبیاوە گەڕێندراونەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی هەولێر.


ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، ئەو ٣٣ کۆچبەرە کوردەی کە ماوەی هەشت مانگ بێسەروشوێنبون لە ڕێگەی فرۆکەخانەی هەولێرەوە گەیشتنەوە هەرێم.

هەفتەی رابردوو حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، رێکارە یاساییەکانی ٣٣ کۆچبەری کورد لە لیبیا تەواو بووە و رێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لەو گەنجانە بۆ ماوەی هەشت مانگ لە بەندینخانەکانی لیبیادا دەستەبەسەربوون و ڕووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە و ماوەی چەند مانگێک بوو لە دەستی قاچاخچییەکاندا لە وڵاتی لیبیا گیریانخواردبوو.

باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا ٣٠٢ کۆچبەری کورد گەڕێندراوەنەتەوە هەرێم.













گەلەری