سەردێڕ:

لە مانگێکدا ١٣ هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی چارەسەریان بۆ کراوە

PM:08:25:06/09/2026

1164 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئامارێکی تەندروستی سلێمانی، مانگی رابردوو زیاتر لە ١٣ هەزار منداڵ لە بەشی راوێژکاری و دەوامی بەیانیانی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەدی منداڵانی فێرکاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، مانگی رابردوو ١٣٣ هەزار و ٥٥ منداڵ چارەسەریان لە د. جەمال ئەحمەدی تایبەت بە منداڵان وەرگرتوە و دوو هەزار و ١١٨ منداڵیش خەوێندراون.
هاوکات لە هەمان ماوەدا، ١١ هەزار و ٥٩٣ پشکنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر، ٨٦٣ تیشک، ٥٧٢ سۆنەر و ١٧٤ ئیکۆ بۆ نەخۆشەکان ئەنجام دراون.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر لەو مانگەدا ئەم ژمارانەش تۆمارکراون

 ٨٢١ حاڵەتی سکچون و رشانەوە و وشکبوونەوە تۆمارکراوە

 ٢٣٥ حاڵەتی هەناسەتوندی

 ٣٥٧ منداڵ لە بەشی تیشک و دەمار

 ٤٠٥ منداڵ لە بەشی گەشەکردن

 ١٦٩ منداڵ لە بەشی بەدخۆراکی

 ١٨٥ منداڵ لە بەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراک












گەلەری