PM:06:32:06/09/2026
1920 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامییەتی دەربەندیخان سەرتاشەکان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، لەمەودوا سەرتاشخانەکان دەتوانن لە هەشتی بەیانییەوە بۆ بانگی عیشا کار بکەن و دوای ئەوە کارکردن بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی ٩ـی ٢٠٢٦، قائیمقامییەتی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای بەدواداچوون بۆ داوکاری سەرتاشخانەکانی ناوچەکە بڕیاریان داوە کە کاتی کارکردنی دەلاکەکان دیاریبکەن و کاتەکەش لە هەشتی بەیانییەوە بۆ بانگی شەوان دەبێت.
سەبارەت بە سزای
سەرپێچیکارانیش ئاماژەی بەوەکرد، "هەر سەرتاشخانەیەک پابەندی کاتی دیاریکراو
نەبێت رووبەرووی داخستن و سزای پێبژاردن دەبێتەوە".
قائیمقامیەتی
دەربەندیخان داواش دەکات، هاوڵاتییان هاوکاریان بن و لە کاتی هەبوونی هەر سەرپێچی
و گومانێکدا، بە زووترین کات پەیوەندی بە ژمارە تەلەفونەکانی لیژنەکانیانەوە بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە،
ماوەی مانگێکە لە چەند ناوچەیەکی هەرێم لەسەر داوای سەرتاشخانەکان کاتی کارکردنیان
بۆ دیاریدەکرێت، سەرتاشێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، هۆکاری ئەم داواکارییە دەگەڕێتەوە بۆ
زۆری کاتی کارکردنیان.