سەردێڕ:

زەیدی و نوێنەری ئەمریکا جەختیان لە دیبلۆماسییەت دەکەنەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان

PM:05:51:06/09/2026

1152 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسی کاروباری نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگی گرتنەبەری دیالۆگ و ڕێگەی دیبلۆماسی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کردەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران پێشوازی لە ستیڤن فەیگن، ڕاوێژکاری کاروباری نوێنەرایەتی ئەمریکا لە عێراق کرد و گفتوگۆیان لەسەر ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات كرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاریی هاوبەش لە کەرت و بوارە جیاوازەکاندا كراوه‌، بە شێوەیەک کە بەشداری بکات له‌ بەهێزکردنی بنەمای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.

ئاماژە بەوەشکراوە، سه‌رۆك وه‌زیران و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌، باسیان لە بارودۆخی گشتی ناوچه‌كه‌ كردوه‌ و جه‌ختیان له‌ گرنگی گرتنەبەری دیالۆگ و ڕێگەی دیپلۆماسی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان كرده‌وه‌، بەشێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەرزبکاتەوە و بەرژەوەندی هاوڵاتیان بپارێزێت.













گەلەری