دابەشکردنی بەنزین لە گەرمیان لە گەرمیان کرا بەسیستەمی تاک و جوت، بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیانیش شێوازی دابەشکردنەکەی دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان بڵاویکردوە، لەسبەینێ دوو شەممە دابەشکردنی بەنزین لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بە شێوازی تاک و جووت دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا
روونی کردووەتەوە، دابەشکردنی بەنزین لە کەلار؛ ڕۆژانی ( شەممە، دوو شەممە، چوار شەممە
) تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی جووت، واتا کۆتا ژمارەی بریتی بێت لە (٠-٢-٤-٦-٨)، هەروەهاڕۆژانی ( یەکشەممە، سێ شەممە، هەینی ) تایبەتە بە
ئۆتۆمبێلی ژمارە تاک، واتا کۆتا ژمارەی بریتی بێت لە (١-٣-٥-٧-٩).ڕۆژانی
پێنج شەممە و هەینیش لە بەنزینخانەی ( مرواری ) تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ.
لە ناحیەی ڕزگاریش،
ڕۆژانی یەکشەممە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی ژمارە جووت واتا کۆتا ژمارەی بریتی بێت لە
(٠-٢-٤-٦-٨) و ڕۆژانی سێ شەممەش تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ،ڕۆژانی پێنج شەممە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی ژمارە
تاک واتا کۆتا ژمارەی بریتی بێت لە (١-٣-٥-٧-٩).
دابەشکردنی
بەنزینی ٧٥٠ دیناری لە کفری بەم شێوەیە دەبێت؛ ڕۆژانی دوو شەممە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی
ژمارە جووت واتا کۆتا ژمارەی بریتی بێت لە (٠-٢-٤-٦-٨)، ڕۆژانی چوار شەممە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی
بێ تابلۆ.
هەروەها ڕۆژانی
شەممە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی ژمارە تاک واتا کۆتا ژمارەی بریتی بێت لە (١-٣-٥-٧-٩).
لە کۆتاییدا
ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەپێی ئەو بەنزینخانەی بەنزینی لێ دابەشدەکرێت سیستەمەکە پەیڕەو
دەکرێت و ڕۆژانە ناوی وێستگەکان بڵاو دەکرێتەوە.