وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە سەرجەم داتاکانی دەرچووانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیییەوە، رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێن، هەفتەی داهاتوو سیستمی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی دەرچووان لە زانکۆ و پەیمانگەکان کارا دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، پەیمان خواجە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، سەبارەت بە دواین وادەی تانەگرتن لە ئەنجامەکان، پەیمان خواجە، سبەی دووشەممە، دوایین مۆڵەتە بۆ پێشکەشکردنی تانە لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، سێشەممە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان
وردبینی بۆ تانەکان دەکات و چوارشەممە ئەنجامەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی
پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان رەوانە دەکرێن. دواتر لە پێنجشەممەدا، تەواوی
داتاکان بە فەرمی رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکرێن.
باسی لەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان
بە وردی کار لەسەر کۆکردنەوەی داتاکان دەکەن و هەموو هەوڵێک دەخەنە گەڕ بۆ پاراستنی
بەرژەوەندیی خوێندکاران.
هاوکات عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە وتی، ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان
تەواو بوون و بەگوێرەی توانای زانکۆکان، زۆرترین دەرفەتی وەرگرتن بۆ دەرچووان رەخسێنراوە،
وتیشی، وەزارەتی خوێندنی باڵا چاوەڕێی رادەستکردنی
داتاکان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەکات، ئاشکرایکرد، دوای دوو بۆ سێ رۆژ لە گەیشتنی
داتاکان بە وەزارەتەکەیان، سیستمی زانکۆلاین بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتن کارا دەکرێت.