سەردێڕ:

وەزیری دارایی عێراق جەخت لە خێراکردنی قۆناغەکانی ئامادەکردنی بودجە دەکات

PM:08:00:05/09/2026

1448 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری داراییی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ تیمی فەرمانگەی بودجە، بەدواداچوونی بۆ قۆناخەکانی داڕشتنی پڕۆژەی بودجەی کارنامە و ئەنجامەکان و تەواوکردنی سەرجەم پێداویستییە تەکنیکی و کارگێڕییەکانی کرد.


ئەمڕۆ شەممە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، فالح ساری، وەزیری دارایی، لەگەڵ تیمی کاری فەرمانگەی بودجە لە وەزارەت کۆبووەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی قۆناغەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەی بودجەی کارنامە و ئەنجامەکان و تەواوکردنی مەرجە تەکنیکی و کارگێڕییەکان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، فالح ساری لە نزیکەوە ئاگاداری ئەو کارانە بوو کە لەلایەن تیمەکانی کارەوە ئەنجامدراون و پێداچوونەوەی بە دیارترین ئەو هەنگاوانەدا کرد کە ئێستا جێبەجێ دەکرێن، لە پاڵ تاوتوێکردنی سەرجەم ئەو تێبینی و پێشنیازانەی کە بۆ باشترکردنی پرۆسەکە خرابوونەڕوو.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی عێراق فەرمانی کرد بە بەردەوامبوونی کارەکان، چڕکردنەوەی هەوڵەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەکان، پارێزگاکان و دامەزراوە حکومییەکان، بە جۆرێک کە یارمەتیدەر بێت لە داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجە لەسەر بنەمایەکی ورد، زانستی و واقیعی بۆ خزمەتکردنی ئابووریی گشتیی وڵات.













گەلەری