سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق لەسەر بەهای دۆلار و دینار روونکردنەوە دەدات

PM:07:20:05/09/2026

240 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق سەرجەم ئەو دەنگۆ و هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە بوونی مەبەست یان بڕیارێک دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دینار.


ئەمڕۆ شەممە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا جەختیکردەوە، کە هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی فەرمیی دۆلاردا نەکراوە و ئەو هەواڵانەی لەمبارەیەوە بڵاودەکرێنەوە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە.

لە بەرامبەردا، داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرا کە وریابن و تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ گواستنەوەی هەواڵە دارایی و بانکییەکان.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە شارەکانی هەرێم و باشووری عێراق نرخی دۆلار بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمارکرد، بەجۆرێک نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.













گەلەری