PM:06:46:05/09/2026
1148 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی لۆد و قەرەباڵغی لە بەشی مۆڵەت، هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا بە شێوەیەکی ئەزموونی شەفتی ئێواران بۆ راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا لۆد و قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر بەشی مۆڵەت هەبوو، هاتووچۆی سلێمانی ـ بەشی مۆڵەت بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی ئەزموونی شەفتی ئێواران بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەرگرتنی کۆدی نۆرەگرتن بەهەمان
شێوە لە ڕۆژانی شەممە کاتژمێر حەوتی ئێوارە دەبێت و داواکار خۆی دیاری دەکات بەیانیان سەردانی بەشی مۆڵەت
ئەکات یان ئێواران، لە دەستپێکی ئەم پڕۆسەیەدا و بۆ ئەم هەفتەیە تەنها رۆژانی
(دووشەممە و سێشەممە) ٧ـی ئەیلول و ٨ـی ئەیلول، شەفتی ئێواران بەردەست دەبێت، هەروەها شەفتی بەیانیان
لە یەکشەممە بۆ پێنجشەممە وەک پێشتر مامەڵەی هاوڵاتییان ڕایی دەکرێت.
دەشڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی بۆ ڕۆژانی ( دووشەممە
و سێشەممە) شەفتی ئێواران هەڵدەبژێرن بۆسەردانیکردنی بەشی مۆڵەت، پێویستە لەکاتژمێر۱:۳٠ خولەکی پاش نیوەڕۆوە لە هاتووچۆی سلێمانی ئامادەبن.