سەردێڕ:

٢١ کەس لە کەمپی هۆل گەڕێندراونەتەوە عێراق

PM:06:17:05/09/2026

240 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرای کرد، تاوەکو ئێستا ٢١ هەزار کەسیان لە کەمپی هۆل گێڕاوەتەوە و هیچ کێشەیەکی ئەمنی یان دەرونیان دروست نەکردووە، دەشڵێت، کەمپەکە بەم نزیکانە دادەخرێت و زیاتر لە هەزار عێراقی تێدا ماوە.


ئەمڕۆ شەممە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، کەریم نوری، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، کەمپی هۆڵ لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بریتی یە لە بۆمبێکی تەوقیتکراوە لە هەرکاتێکدا بێت دەتەقیەوە، بەڵام عێراق بەسەرکەوتوویی پوچەڵی کردەوە و، ئێستا ژمارەیەکی کەمی تێدا ماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا ٢١ هەزار کەس لە کەمپەکە گێڕدراونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و هیچ کێشەیەکی ئەمنی و کۆمەڵایەتییان دروست نەکردووە و وتیشی، تا ئێستا هەزار و ٢٢ کەس لە کەمپەکە ماون کە ژمارەیان زۆر کەمە، بۆیە بەم زووانە دادەخرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی نۆی ساڵی ٢٠٢٥، کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لە نوسینگەی سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەچوو، کە تیایدا باس لە چارەسەرکردنی کەمپەکە و مەترسییەکانی کرا.













گەلەری