سەردێڕ:

ئەمریکا تێکشکاندنی سێ کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی ڕاگەیاند

PM:05:19:05/09/2026

404 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە وەڵامی هاویشتنی مووشەکی بالیستیک لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ سەر دوو کەشتیی جەنگیی ئەمریکا، سێ کەشتیی نەوتهەڵگری گەورەی ئێرانیان لە ئاوەکانی کەنداو و دەریای عومان بە تەواوی تێکشکاندووە و پەکخستووە.


بەپێی راگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، ئەمڕۆ شەممە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، سوپای پاسدارانی ئێران لە رێگەی چەندین مووشەکی بالیستیکەوە هێرشی کردووەتە سەر دوو کەشتیی جەنگیی هێزی دەریاییی ئەمریکا کە لە کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر و کەشتییەکی تێکشکێنەری مووشەکی ئاراستەکراو پێکهاتبوون و لە کاتی ئەنجامدانی دەوریەی سەربازی لە ئاوەکانی ناوچەکەدا بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییە جەنگییەکانیان بە سەرکەوتوویی خۆیان لە هێرشەەکانی ئێران پاراستووە و هیچ زیانێکی گیانی لە ریزەکانی سەربازانی ئەمریکیدا تۆمار نەکراوە.

بە وتەی سێنتکۆم لە کاردانەوەی ئەم هێرشەدا، هێزەکانیان کەشتیی نەوتهەڵگری (M/T Downy)ـی سەر بە سوپای پاسدارانیان لە کەناراوەکانی دوورگەی خارک و کەشتیی نەوتهەڵگری (M/T Stark 1)ـیان لە نزیک شاری بە تەواوی لەکارخست و پەکیانخست.

هەروەها لە دەریای عومان، هێزەکانی ئەمریکا کەشتیی نەوتهەڵگری بەتاڵی (M/T Kylo)یان کە بە "نۆکسن"یش ناسراوە، دوای ئاگادارکردنەوەی دەستەی کەشتییەکە بۆ بەجێهێشتنی، لە چەندین شوێنی هەستیارەوە بۆردوومان کرد و بە تەواوی لەناویان برد.













گەلەری