PM:04:40:05/09/2026
432 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، هۆشدارییه‌كی توندی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه دەکات كه ژیریی ده‌ستكرد بۆ به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی نه‌شیاو و خراپ به‌كار ده‌هێنن و به هەماهەنگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی وڵات‌دا، توندترین سزای یاسایی به‌سه‌ر سه‌رپێچیكاراندا ده‌سه‌پێنرێت.
ئەمڕۆ ٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە‌كارهێنانی ژیریی ده‌ستكرد به مه‌به‌ستی دروستكردنی گرته ڤیدیۆییی ساخته، نه‌شیاو، دور له به‌ها و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یان وروژێنه‌ر و زیانبه‌خش به ئادابی گشتی، به تاوانێكی ئاشكرا هه‌ژمار ده‌كرێت و یاسا به توندی ڕوبه‌ڕوی بكه‌رانی ده‌بێته‌وه.
هاوکات، داوای له هاوڵاتییان كرد كه هاوكار بن له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
ئه‌م دیارده‌یه و هه‌ر هه‌ژمار یان ناوه‌ڕۆكێك كه ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ها
گشتییه‌كان ده‌شێوێنێت، له ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزاریی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ئاگاداریان
بكه‌نه‌وه.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دڵنیاییشیدا كه سه‌رجه‌م
زانیاری و سكاڵاكانی هاوڵاتییان به پارێزراوی و به‌وپه‌ڕی نهێنییه‌وه مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.