سەردێڕ:

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون

PM:04:31:05/09/2026

420 جار خوێندراوەتەوە

لە دوو رووداوی جیای هاتووچۆدا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، کەسێک گیانی لە دەستدا و چوار کەسی تریش برینداربوون.


ئەمڕۆ شەممە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەرین بڵاویکردووەتەوە، دوانیوەرۆی ئەمڕۆ بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت، کە هۆکارەکەی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ بووە، شۆفێرەکەی گیانی لە دەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئۆتۆمبێلەکەدا دوو سەرنشین تریش هەبوون و ئەوانیش بریندارن.

لەلایەکی دیکەوە بەشی هاتووچۆی پشدەریش رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە نزیک دەربەند وەرگەڕا.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەرنشینێک و شۆفێرەکەی بریندارن و رەوانەی نەخۆشخانە کراون بە مەبەستی چارەسەر کردن.













گەلەری