PM:04:19:05/09/2026
388 جار خوێندراوەتەوە
بە بڕیاری عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، یەک ملیۆن پارچە زەوی لە پارێزگاکانی عێراق بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت بە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیشەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نووسینگەی راگەیاندنی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیندراوێکدا دەڵێت، بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و لەژێر ناونیشانی 'دەستپێشخەری نیشتمانی'، یەک ملیۆن پارچە زەوی بە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو، کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی دیکە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، هاوڵاتیانی پارێزگاکانی عێراق لەو بڕیارە سودمەند
دەبن و باس لە پارێزگاکانی هەرێم نەکراوە، هەروەها ئەو خێزانانە مافی وەرگرتنیان
هەیە کە، هیچ ئەندامێکیان زەوی یان یەکەی نیشتەجێبوونی بەناوەوە نەبێت.
سەبارەت بە ناوتۆمارکردن، بەپێی زانیارییەکانی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک
وەزیرانی عێراق، لە مانگی ١٠ـی ئەمساڵدا، هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی لینکێکەوە
ناوی خۆیان تۆمار بکەن و لە قۆناغی یەکەمدا ٢١٦ هەزار پارچە زەوی دابەشدەکرێت.