PM:03:37:05/09/2026
520 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسەکانی هەواڵی ڕووسیا بڵاویان کردەوە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا فەرمانی ڕاگرتنی بۆردومانەکانی سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیای دا بۆ ماوەی سێ رۆژ.
ئەمڕۆ شەممە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس لە زاری دیمیتری پێسکۆف، وتەبێژی کۆشکی کرێملینەوە ڕایگەیاند، ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی بە ڕاگرتنی هێرش و بۆردومانەکان بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ داوە، کە لە ئەمڕۆوە دەست پێ دەکات.
ئەم بڕیارەش
وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان دێت بۆ سەردانی شاندێکی ئەمریکی.
وتەبێژی کۆشکی
کرێملین ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە پوتن ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف و جارید
کۆشنەر، نوێنەرانی تایبەتی ئەمریکا کۆببێتەوە.