سەردێڕ:

لە کۆبوونەوەی زەیدی و مالیکی باسی چی کرا؟

PM:03:25:05/09/2026

1176 جار خوێندراوەتەوە

عەلی زەیدی و نوری مالیکی کۆبوونەوە و تاوتوێی بارودۆخی گشتیی وڵات و ژمارەیەک دۆسیەی سیاسییان کرد، و جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاکسازیی ئابووری و کارگێڕی و تەواوکردنی کابینەی حکومەت.


ئەمڕۆ شەممە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا كە لە نووسینگەی نوری مالیكی بەڕێوەچوو، باس لە نوێترین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان لەعیراقدا كراوە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەو ئاڵنگاریانە كراوە كە دێنە بەردەم پرۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی پاراستنی بەرژەوەندی نیشتمانی.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامی هەوڵە سیاسییەكان کردەوە بەجۆرێك سەقامگیری زیاتر بێنێتە ئاراوە، لەگەڵ یەكخستنی هەڵوێستەكان لەبوارە جیاجیاكاندا.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، زەیدی و مالیکی دووپاتیان کردەوە لە خێراتركردنی هەنگاوەكانی تەواوكردنی كابینەی حكومەتی عێراق تا گەرەنتی ئەوە بكرێت دامەزراوەكانی دەوڵەت بەباشترین شێوە ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن و ڕێگە خۆشكەر بێت لەبەردەم حكومەت بۆ چۆنییەتی مامەڵە كردن لەگەڵ دۆسێ سیاسی، ئەمنی و ئابورییەكان، لەسەر بنەمای سازان و هاوبەشی و بەرپرسارێتی نیشتمانی.

هەر لەو دیدارەدا نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختیكرد لە گرنگی لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی نیشتمانی، پشتیوانیكردنی سیاسی لەحكومەتی عێراق و كاركردن بە ڕۆحییەتی هەماهەنگی لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا.













گەلەری