دوای ئەوەی وڵاتانی ئەفریقا سکاڵایان کردبوو کیشوەرەکەیان لە نەخشە کۆنەکانی جیهاندا بچووک پێشاندراوە، نەتەوە یەکگرتووەکان هەمواری کردەوە و ئەم نەخشەیەی بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرد، هاوکات ئەمریکا دەنگی بە نەخێر دا و رازیی نەبوون بە بچووککردنەوەی نەخشەکەیان.
ئەمڕۆ شەممە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد بۆ گۆڕینی نه‌خشه‌ی جیهان به شێوه‌یه‌كی واقیعیتر، كه تێیدا قه‌باره‌ی كیشوه‌ره‌كان به ڕاستگۆیی زیاتر ده‌رده‌كه‌ون.
کۆمه‌ڵه‌ی گشتی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌كی نوێی جیهان دا كه قه‌باره‌ی
كیشوه‌ره‌كان به شێوه‌یه‌ك نیشان ده‌دات کە زیاتر لە ڕاستییەوە نزیکترە، بەراورد
بەوەی پێشووتری.
به‌پێی ئه‌م
بڕیاره، قه‌باره‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقا گه‌وره‌تر ده‌بێت و ڕووبه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه
كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌فریقا و وڵاتی تۆگۆ پێشنیاز كرا بوو، ١٦٤ ده‌نگی به‌ڵێی
به‌ده‌ست هێنا، ته‌نیا ئه‌مریكا دژی بوو و شه‌ش وڵاتیش بێده‌نگ بوون.
مه‌به‌ست له‌م
هه‌نگاوه وازهێنانه له "نه‌خشه‌ی مێركاتۆر" كه له ساڵی ١٥٦٩ـەوە به‌كار
دێت و به‌هۆی هه‌ڵه‌ی كێشانه‌وه، ڕووبه‌ری هه‌ندێك ناوچه‌ی به نادروستی نیشان ده‌دا.
لای خۆیەوە، وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی تۆگۆ ڕایگه‌یاند، "نه‌خشه‌كان تێگه‌یشتنی ئێمه بۆ جیهان دروست ده‌كه‌ن
و نابێت وێنه‌یه‌كی شێوێنراو بگوازنه‌وه".