PM:12:50:05/09/2026
1592 جار خوێندراوەتەوە
لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان راگەیەندراوێکی لەسەر رووداوی گیان لە دەستدانی نەخۆشەکەی هەولێر لە ژوری نەشتەرگەریدا بڵاوکردەوە، داواش دەکات میدیاکان رووداوەکان وەک خۆی و پرۆفیشناڵانە بگوازنەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو پزیشکەی بەرپرسبووە لە نەخۆشخەکە، هەڵگری بەرزترین بڕوانامەی بواری پسپۆڕی بووەو ڕێپێدان و مامەڵەی دروستی هەبووە لە سەندیکای پزیشکان.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت لەوەی کە هۆڵەکانی نەشتەرگەری
نەخۆشخانەی رەسولی تایبەت داخراو بوون و بەشی چاودێری چڕ(ICU)لە ژێر نۆژەنکردنەوە بووە، چۆن نەشتەرگەری تێدا کراوە.
داواشدەکات،
ئاشکرا بکرێت، بە چ مۆڵەت و بنەمایەکی یاسایی و پزیشکی و لەژێر چ مەرج و
پێوەرێکدا، رێگە بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دراوە.