سەردێڕ:

بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

PM:12:20:05/09/2026

76 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ لە سنووری ئیدارەی سەرۆبەخۆی راپەڕین دەست دەکرێت بە دابەشکردنی گوژمەی حەوتەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٥.


ئەمڕۆ شەممە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، سایلۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا، جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە، رۆژی یەکشەممە، ٦ـی ئەیلوول، کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە هۆبەی ژمێریاری دەستدەکرێت بە دابەشکردنی پارەی جوتیاران.

ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەو جوتیارانەی پارەکانیان هاتووە کارتەکانیان لە ژمارە ٥٥٤ بۆ ٦٠٠ دەستپیدەکات.

سایلۆکە داواش دەکات، بۆ وەرگرتنی پارەکە،پێویستە کارتی نیشتمانی رەسەن لەگەڵ ئەو بەڵگانامانەی پێیاندراوە بهێنن، ئەگەر گەنمەکەش بەناوی خۆیانەوە نەبێت، دەبێت وەکالەت و کۆپی ناسنامەی خاوەن گەنمەکەیان پێبێت.













گەلەری