PM:05:52:04/09/2026
1388 جار خوێندراوەتەوە
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مادە هۆشبەرەکانی عێراق و ئاسایشی سلێمانیدا، باندێکی نێودەوڵەتیی قاچاخچییەکان هەڵوەشێنرایەوە و دەست بەسەر ٢٦٠ کیلۆگرام حەبی هۆشبەری جۆری (کەپتاگۆن)دا گیراوە.
ئەمڕۆ هەینی ٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادە هۆشبەرەکانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی راوەدوونانی باندەکە لە وڵاتێکی دەوروبەرەوە دەستی پێکردووە و لە ناو شاری سلێمانی کۆتایی پێهاتووە، کە تێیدا دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەش بەهۆی رێکارە هەواڵگرییەکانەوە بۆ چوار مانگ دواتر دواخراوە.
ئاماژەی
بۆ ئەوەش کردووە، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی رەسافە بە هاوکاریی راستەوخۆ
و مەیدانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، توانیویانە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش
و سەرکەوتوو ئەنجامبدەن.
سەبارەت
بە کاتی ئۆپەراسیۆنەکە، بەڕێوەبەرایەتییەکە روونیکردووەتەوە، چالاکییەکە پێش چوار
مانگ ئەنجامدراوە، بەڵام بە مەبەستی پاراستنی سۆراغ و وردبینیی زیاتر لە سەرەداوە
هەواڵگریییەکانی پەیوەندیدار بە تەواوی ئەندامانی باندەکە، بڵاوکردنەوەی
زانیارییەکان بۆ ئەمڕۆ دواخراوە، جەختیشیان لەوە کردەوە، لە رێگەی هەماهەنگیی
بەردەوامەوە درێژە بە وشککردنی سەرچاوەکانی دابینکردنی مادەی هۆشبەر دەدەن.