PM:04:33:04/09/2026
1040 جار خوێندراوەتەوە
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی کۆیە توانییان کۆنتڕۆڵی ئاگرێکی بەهێز لە ناوچەیەکی رەز و باخ و پووش و پاوان کۆنترۆڵ بکەن و رێگریی لە سووتانی بەرفراوانی باخی هاووڵاتییان بکەن.
ئەمڕۆ هەینی ٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەرگریی شارستانیی کۆیە رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە سنووری بنکەی ئاشتی کەوتەوە و بە خێرایی بڵاوبوویەوە، بەڵام بەهۆی گەیشتنی خێرای تیمەکانەوە ئاگرەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کرا و توانرا زۆربەی رەز و باخی هاووڵاتییان لە دەوروبەری ئاگرەکە لە سوتان رزگار بکرێن.
بەرگریی
شارستانیی کۆیە ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئامادەباشی و خێرایی گەیشتنی تیمەکان بۆ
شوێنی رووداوەکە، توانراوە رێگریی لە دروستبوونی زیانی گەورە بکرێت و چەندین رەز و
باخی هاووڵاتییان لە سووتان و لەناوچوون بپارێزرێن، لە ئێستاشدا ئاگرەکە بە تەواوی
کۆنتڕۆڵ کراوە.