سەردێڕ:

شەڕ و پێكدادان لە سنووری پاوه روویدا و پاسەوانێکی سنووری ئێران کوژرا

PM:03:38:04/09/2026

1036 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی پاسەوانی سنووری پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانێک لە نێوان پاسەوانانی سنووری ناوچەی پاوە و گرووپێکی چەکداری نەیاری حکومەتدا، ئەندامێکی پاسەوانی سنووری ئێران کوژراوە.


ئەمڕۆ هەینی ٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەپێی راگەیەندراوی فەرماندەیی پاسەوانی سنووری کرماشان بۆ ئاژانسی (فارس) رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری پاوە شەڕ روویداوە و بەهۆیەوە پاسەوانێکی سنوور بەناوی عەریف (رەزا دارایی عەمارتی) کوژراوە، بێ ئەوەی ناسنامەی لایەنی هێرش کار ئاشکرابکات.

ئاژانسی فارس و چاوگە فەرمییەکانی ئێرانیش بە روونی ئاماژەیان بە ناوی چەکدارەکان یان ئەو حیزبە نەکردووە کە ئایا پێشمەرگەی کام لایەن بوون.

میدیاکانی ئێرانیش باس لەوە دەکەن، گروپە چەکدارە هێرش کارەکەش زیانی بەرکەوتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کام لە حیزب و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە فەرمی بەرپرسیارێتیی رووبەڕووبوونەوەکەیان لەئەستۆ نەگرتووە.













گەلەری