PM:01:37:04/09/2026
952 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، یەکێتیی ئەوروپا بە فەرمی پەیوەندیی بە ئۆپەراسیۆنی دابڕاندنی ئابووریی ئێرانەوە کردووە، ئەمەش بە مەبەستی رێگریکردن لە ئێران بۆ بەکارهێنانی سیستەمی دارایی جیهانی بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمی و چەکدارییەکانی.
ئەمڕۆ هەینی ٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەکێتیی ئەوروپا بە فەرمی چووەتە ناو ئۆپەراسیۆنی دابڕاندنی ئابووری ئێران و ئێمەش دەستخۆشی لەو هەڵوێستە بەهێز و پێشوەختەیان دەکەین.
باسی لەوەش کرد، وڵاتەکەی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی
سوورن لەسەر ئەوەی دڵنیابنەوە کە ئێران نەتوانێت سوود لە سیستەمی دارایی جیهانی وەربگرێت
بۆ دابینکردنی تێچووی خواستە ئەتۆمییەکانی، بەرنامەکانی چەک و گرووپە بریکارەکانی.
ئاماژەی بەوەش کرد، جیهان پەیامێکی روون ئاراستەی
ئێران دەکات و وتی، ئێمە ناوەستین تاوەکو هەموو ئەو رێگە و دەمارە داراییانەی کە
ماونەتەوە بە تەواوی دەبڕدرێن.