PM:01:09:04/09/2026
996 جار خوێندراوەتەوە
نرخەکانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ روویان لە بەرزبوونەوە کردەوە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٩٥ دۆلار و ٤٣ سەنت.
ئەمڕۆ هەینی ٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەپێی ئامارەکانی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیکەی ٢٠ سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییە بەردەوامەکانی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان هەبووە.
بەگوێرەی
ئاڵوگۆڕەکانی بازاڕ، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٩٥ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی
پێوەکرا، کە بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢٠ سەنتی بۆ هەر بەرمیلێک
چووەتەسەر، هاوکات
نرخی یەک بەرمیل نەوتی سوکی تەکساس بە ٩٠ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەم
بەرزبوونەوەیەی نرخەکان لە کاتێکدایە کە نادیاریی بارودۆخی سیاسی و سەربازیی
ناوچەکە و مەترسییەکان لەسەر ئاستی دابینکردنی نەوتی جیهانی، فشارێکی ئەرێنییان
لەسەر بازارەکان دروستکردووە.