سەردێڕ:

هەناردەکردنی گەنمی هەرێم بۆ دەرەوە دەست پێدەکات

PM:01:05:04/09/2026

1040 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، کۆتاییهاتنی تەواوی رێکارەکانی هەناردەکردنی گەنمی راگەیاند و ئاشکرایکرد، لە هەفتەی داهاتووەوە لە قۆناغی یەکەمدا ۲٤٥ هەزار تۆن گەنم دەنێردرێتە دەرەوەی وڵات.


ئەمڕۆ هەینی ٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، کۆمپانیا راهێندراوەکان ئامادەکاریی کارگێڕییان تەواوکردووە بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتووەوە بە فەرمی پرۆسەی هەناردەکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێم بۆ دەرەوە دەست پێبکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کۆمپانیایانەی کە ئەرکی هەناردەکردنی گەنمەکەیان لەئەستۆ گرتووە، سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجستییەکانیان بەئەنجام گەیاندووە، وتیشی، بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بە فەرمی دەست بە پرۆسەکە بکرێت، کە لە قۆناغی یەکەمدا بڕی ٢٤٥،٠٠٠ تۆن لە گەنمی جووتیارانی هەرێم رەوانەی بازاڕەکانی دەرەوەی وڵات دەکرێت.













گەلەری