PM:12:08:04/09/2026
996 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان بە جێگیری دەمێننەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی و سبەینێ شەممە بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ئەمڕۆ هەینی ٤ی ئەیلول و سبەی شەممە ٥ی ئەیلول، ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە ساماڵی و پەڵە هەور دەمێنێتەوە.
دەشڵێت،
خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (لە نێوان ۱۰ بۆ ۲۰ کم/ک) و ئاڕاستەکەی بەرەو باکووری
خۆرئاوا دەبێت، هەروەها مەودای بینین لە نێوان ۸ بۆ ۱۰ کیلۆمەتردا دەبێت.
بهرزترین
پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی به پلهی سیلیزی:
ههولێر:
٤٠ پله
پیرمام:
٣٦ پله
سلێمانی:
٣٧ پله
ههڵهبجه:
٤٠ پله
چهمچهماڵ:
٤٠ پله
دهۆك: ٤٠
پله
زاخۆ: ٤١
پله
گهرمیان:
٤٣ پلە
حاجی
ئۆمهران: ٢٥ پلە