سەردێڕ:

کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی کەسوکاری چالاکوانان لە عێراق دەستگیرکرا

PM:05:48:27/07/2021

3876 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە ، هێزە ئەمنییەکان کەسێكیان بەتۆمەتی کوشتنی کوڕی چالاکوانی دیار فاتمە ئەلبەهادلی لە باشوری عێراق دەستگیرکردووە.


میدیاکان ئاماژەیان بەوەداوە، هێزە ئەمنییەکان کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی چالاکوان عەلی کەریم کوڕی دیار فاتمە ئەلبەهادلی، چالاکوانی مافەکانی ژنان و منداڵانیان دەستگیرکردووە، بەڵام ئاماژەیان بە ناسنامەی دەستگیرکراوەکە نەکردووە.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو، چەند چەکدارێکی نەناسراو چالاکوانێکی مافی مرۆڤیان لە پارێزگای بەسرەی باشوری عێراق رفاند و دوای چەند کاتژمێرێک دەستگیرکرا.

فاتمە بەهادلی تەمەن ٥١ ساڵ سەرۆکی کۆمەڵگەی بەهەشتی عێراقی لە کۆتایی ساڵی رابردوودا لەلایەن رێکخراوی فرۆنت لاندی ئیرلەندی بەبۆنەی رۆژی جیهانی دادکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی بۆ پێبەخشرا.













گەلەری