پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، تیمەکانی بەرهەمە نەوتییەکان و لیژنەکانی قائیمقامییەت ڕۆژانە چاودێری کوالێتی و نرخی بەنزین دەکەن، پاراستنی کوالێتی و بڕی خستنەروو و پاشان نرخەکەی لە پێشنەی کارەکانیانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد، دابینکردنی بەنزین و پاراستنی کوالێتییەکەی لە پێشینەی کارەکانی پارێزگای سلێمانییە، ئیدارەی سلێمانی هیچ گلەییەکی فەرمی لەسەر کوالێتی بەنزین بەدەست نەگەیشتووە.
پارێزگار داوا
دەکات، هاوڵاتییان تەنیا پشت بە لێکدانەوەی کەسی نەبەستن و هەر سەرپێچییەک ببینن ڕاستەوخۆ
لیژنەکان ئاگادار بکەنەوە تاوەکو ڕێکاری خێرا بگیرێتەبەر و هاوسەنگی بازاڕ بپارێزرێت
و لێکدانەوە تاکەکەسییەکان لەسەر کوالێتی بەنزین بەبێ بەڵگەی سەلمێنراو تەنیا وەک
بۆچوون دەمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
ڕۆژانە چاودێریی وردی کوالێتیی بەنزین و نرخەکان لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە دەکرێت
و تاوەکو ئێستا هیچ سکاڵایەکی فەرمی لەبارەی خراپی کوالێتیی بەنزینی وێستگەکان تۆمار
نەکراوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر
دەشڵێت، پێویستە هاوڵاتییان هاوکاری لیژنەکان بن بۆ پاراستنی هاوسەنگیی بڕی بەنزینی
پاڵپشتیکراوی ٧٥٠ دیناری.