پیاهەڵدان و پۆستەر هەڵواسینەکانی ئومێد خۆشناو سوودی نەبوو دواجار بوو بە قوربانی شەڕی باڵەکانی ناو پارتی و بڕیاری دورخستنەوەی دراوە و بەپێی زانیارییەکان زانا خالید لە جێگەی دانراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی، جارێکی دیکە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێی راگەیەندراوە کە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و لە بری ئەویش زانا خالید لەجیگەکەی دادەنرێت.
هەموو ئەوانەش دوای ئەوە هات کە لە ماوەکانی ڕابردوودا
بەهۆی هەڵواسینی وێنەی نێچیرڤان بارزانی لە شوێنە گشتیەکانی هەولێر ئومێد خۆشناو چەند
رۆژێک سزادرا و لە پارێزگاری هەولێر لادرا و هێمن قادر خرایە شوێنەکەی، بەڵام
دواتر بە هەوڵی بارەگای بارزانی کێشەکەی چارەسەرکرد و گەڕایەوە بۆ پارێزگاری هەولێر.
ئومێد خۆشناو کە گومانی نزیکی لە باڵی نێچیرڤان
بارزانی لێ ئەکرێت، هەموو شتێکی دەکرد تا بۆ مەسرور بارزانی بسەلمێنێت دڵسۆزی ئەوە
تا پۆستەکەی لەدەست نەدات، و چەندین جاریش شیعر و شانامەی بە باڵای مەسرور بارزانیدا
هەڵداوە.
کەچی وادیارە پیاهەڵدانەکانی سوودێکیان نەبووە
و مەسرور بارزانی سوور بووە لەسەر ئەوەی نایەوێت کەسێک لە باڵی نێچیرڤان بارزانی لە
پۆستی پارێزگاری هەولێر دا بمێنێتەوە.
ئەوەی روونە ئەوەیە، گۆڕینی پۆستی پارێزگاری هەولێر
شەڕی باڵەکانی پارتییە چونکە زانا خالید نزیکە لە مەسرور بارزانییەوە هەر بە بڕیاری
ئەوانیش بۆ پۆستی پارێزگار دیاریکراوە.