لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆتایی بە کۆبوونەوەکەی هێنا و تیایدا بڕیاردراوە بەوەی بە مەرج رێگا بە گەشتیاران دەدرێت بێنە ناو هەرێم و هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە و قەرەباڵغییەک و ئاهەنگ و پرسە لە هەر شوێنێک هەبن، قەدەغە بکرێن و مۆڵەتیان پێنەدرێت.
لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆتایی
بە کۆبوونەوەکەی هێنا و تیایدا چەند بڕیارێک درا:
١.بە مەرج رێگا بە گەشتیاران دەدرێت بێنە
ناو هەرێم. یان دەبێت ڤاکسینیان بەکارهێنابێت یان تێستی کۆرۆنایان پێبێت و ٤٨
کاتژمێری تێنەپەڕاندبێت تێستەکە.
٢.هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە، قەرەباڵغی، ئاهەنگ، پرسە و چوونە سەرقەبران لە هەر
شوێنێک هەبن، قەدەغە بکرێن و مۆڵەتیان پێنەدرێت.
٣.شوێنی و هۆڵ و
هوتیل و مۆڵەکان ڤاکسین بەکاربهێنن یان ٧٢ کاژمێر جارێک تێستی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن.
٤.پێویستە هەموو
فەرمانبەرێک ڤاکسین وەربگرێت و ماسک بەکار بهێنێت.
٥.هەر کۆمپانیایەکی
گەشتیاری تێستی ساختەی کۆرۆنای پێبێت بۆ گەشتیاران دەخرێتە لیستی رەشەوە.
٦.مەلەوانگە و
شوێنە وەزرشییەکان بە کراوەیی دەمێننەوە.
٧.تەواوی هۆڵی
ئاهەنگ و مەراسیمەکان دادەخرێت.
٨.شوێنە
گشتییەکان بە جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکانەوە کراوە دەبن.
٩.ئەم رێکارانە
بۆماوەی حەفتەیەک دەبن و لە سبەینێوە جێبەجێدەکرێن.
١٠.هەرکەس پابەند
نەبێت سزا دەدرێت.
لیژنەکە ئەوەی
ئاشکراکردووە، کە لە رۆژی ٣ی مانگی داهاتوودا کۆدەبنەوە و بڕیاری نوێ دەدەن.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، ماوەیەکە لە هەرێم و عێراق توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رووی لە زیادبوون
کردووە و تەندروستیش هۆشداری داوە لەو بارەیەوە.