سەردێڕ:

ئایا قاوە رێگرە لە زیادبوونی خێرا لێدانی دڵ؟

PM:10:23:26/07/2021

9592 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەیخستووە، خواردنەوەی رۆژانەی قاوە دەبێتە هۆی زیادبوونی خێرا لێدانی دڵ و ئەمەش هاوسەنگی لێدانی دڵ تێکدەدات.


هەژماری فەرمی جامای پزیشکی ناوەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان توێژینەوەیەکی نوێی بڵاوکردەوە، کە لەبارەی خواردنەوەی قاوەوە ئەنجامدراوە.

توێژینەوەکە ماوەی سێ ساڵی پێچووە، زیاتر لە ٣٨٦ هەزار کەس بەشدارییان تێداکردووە کە قاوەیان خواردووەتەوە، تیایدا بەراورد کراوە لە نێوان رێژەی خواردنەوەی قاوە لەگەڵ رێژەی لێدانی ناڕێکوپێکی دڵ، ئەگەری ئەوەی دروستکردووە کە زۆر خواردنەوەی قاوە ببێتە هۆی زیادبوونی لێدانی خێرایی دڵ.

هەر بەگوێرەی توێژینەوەکە سەرژمێرییەک ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، ئالودەبوون بە خواردنەوەی قاوە و سنوردانەنان بۆی رەنگە ببێتە هۆی هەڵئاوسان و نەخۆشییەکانی دڵ.

گریگۆر مارکۆس پسپۆڕ لە بەشی نەخۆشییەکانی دڵ لە زانکۆی کالیفۆرنیا و یەکێک لە بەشداربووانی توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەداوە، "خواردنی زیاتر لە کوپێک قاوە رێژەی ٣% لە نەخۆشەکانی دڵ و لێدانی خێرای دڵ زیاتر دەکات."

گریگۆر مارکۆس ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە خواردنەوەی کافاین و بەتایبەت قاوە دەرکەوتووە ژمارەیەک سوودی تەندروستی هەیە، وەک کەمکردنەوەی توشبوون بە شێرپەنجە، شەکرە، نەخۆشی دڵ و دەمارەکان و مردن."

بەگوێرەی چەند توێژینەوەیەکی پێشتر، هۆگربوون بە خواردنەوەی قاوە مەترسی لەسەر گەشەکردنی نەخۆشیەکانی دڵ زیاتر دەکات، وەک زیادبوونی خێرا لێدانی دڵ و ترپەترپ کردنی زیاتر لەناو سنگدا.













گەلەری