سەردێڕ:

ھەرکەس پابەندی مەرجەکانی سەلامەتی نەبێت بەم بڕە پارەیە غەرامە دەکرێت

AM:09:04:11/12/2021

4516 جار خوێندراوەتەوە

بەڕیوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق رایگەیاند، ھەر خاوەن پرۆژەیەک پابەندی مەرجەکانی سەلامەتی و رێنماییەکان نەبێت بە بڕی ١٠ ملیۆن دینار پێبژاردنی"غەرامە" لێوەردەگیرێت.


ئەمرۆ شەممە، کازم سەلمان بوھان بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباحی فەرمی رایگەیاند، ھەر خاوەن پرۆژەیەک پابەندی مەرجەکانی سەلامەتی و رێنماییەکانی بەرگری شارستانی نەبێت ئەوا بە بڕی ١٠ ملیۆن دینار پێبژرادنی لێوەردەگیرێت و پرۆژەکەشی دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی و نەگرتنە بەری مەرجەکانی خۆپارێزی و سەلامەتی لەم ساڵدا ٢٩ ھەزار رووداوی ئاگر کەوتنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا روویداوە.
کازم سەلمان بوھان ئەوەشی خستەڕوو، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بە ئامانجی ھەموارکردنی ھەندێ لە رێنماییەکانی و خێرا جێبەجێکردنییان بەمەبەستی پاراستنی ھاوڵاتییان و موڵک و ماڵەکانییان.
لەبارەی یاسا و رێنماییەکان لە ماوەی رابردوودا، بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو،  رێنماییەکان نەیانتوانیوە رێگری بکەن لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە، ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی بەھەزاران پرۆژە و کارگە و شوێنی کارکردن دامەزراون بێ ئەوەی ھیچ پابەندی رێنمایەکان بن، ئەمەش وای کردووە تێکڕای رووداوەکان بەرزببنەوە.












گەلەری