سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

PM:12:21:26/07/2021

4176 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شەقامی پیشەسازی قەزای رانیە گەنجێک گیانیلەدەستدا.


بەشی راگەیاندن و ھۆشیاری بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی راپەڕین لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، کاتژمێر ١١:٥٠خولەکی شەوی ٢٥ی ۷ی ۲۰۲۱ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە جۆری شێلان، لە شەقامی پیشەسازی قەزای رانیە گەنجێک گیانیلەدەستدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، شۆفێری سەرپێچیکار لە دوای رووداوەکە هەڵهاتووە و شوێنی رووداوەکەی بەجێهێشتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.

رووداوەکانی هاتووچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی گیانلەدەستدان لە هەرێمدا دادەنرێت، هاوڵاتیانیش زۆری رووداوەکانی هاتووچۆ بۆ خراپی رێگا و بانەکان دەگەڕێننەوە، لە بەرامبەریشدا، بەرپرسانی هاتووچۆ هۆکاری رووداوەکان بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتووچۆوە دەگەڕێننەوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە ساڵی رابردوودا، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ٣٨٦ هەزار و ٢١٤ سەرپێچی تۆمارکراون و دوو هەزارو ٨٩٧ رووداویش روویانداوە، لەو ژمارەیەش ٤٣٢ کەس گیانیانلەدەستداوە.













گەلەری