PM:10:28:08/02/2026
1576 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، نرخی کارەبا هەمان نرخە و گۆڕانکاری بەسەردانەهاتووە و لە مانگی یەک بەهۆی شەپۆلی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرما، هاوڵاتییان زیاتر کارەبایان بەکارهێناوە بۆیە کرێی کارەبای زیاتریان بۆ هاتووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبای هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکرد، نرخی کارەبا هەمان نرخە کە بە رێگای یاسایی پەسەندکراوە و لە وەقائعی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، نرخەکانیش دیاریکراوە بۆ یەک مانگ حساب دەکرێت.
سەبارەت بەکرێی کارەباش وەزارەتەکە
دەڵێت، لە مانگی یەک بەهۆی شەپۆلی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرما زۆرێک لە هاوبەشان
بڕی کارەبای زیادیان بەکارهێناوە، بۆیە لە مانگی یەک کرێی کارەبا زیاتر بۆیان هاتۆتەوە.
دەشڵێت، ئەگەر
هەر گرفتێکیش بۆ هەر هاوبەشێک دروست بووبێت، ئەوا لە فەرمانگەکانی فرۆشتنی کارەبا،
تیمی تایبەت چارەسەری گرفتەکە دەکەن.