سەردێڕ:

تەرمی سێ کۆچبەر لە سێ وڵاتی جیاواز دۆزرانەوە

PM:01:20:08/12/2021

6456 جار خوێندراوەتەوە

لە سنوری نێوان ئەلبانیا و یۆنان تەرمی کۆچبەرێکی گەنج و لە سنوری پۆڵەندا تەرمی کۆچبەرێکی نەیجیری و لە سنوری نێوان سلۆڤینیا و کڕواتیا تەرمی کۆچبەرێکی بەنگلادیشی دۆزرانەوە.


پێش چەند رۆژێک کۆچبەران تەرمی کۆچبەرێکی گەنجیان لە سنوری نێوان ئەلبانیا و یۆنان دۆزییەوە کە بەھۆی بەفر و ساردی کەشوھەواوە تەرمەکەی تێکنەچوو بوو.
ئاماژەیان بەوەشداوە، پێدەچێت جلوبەرگەکانی و جانتاکەیان بردبێت و بەگوێرەی روخساری لە کۆچبەری عێراقی یان سوری دەچێت، بەڵام تاێستا ناسنامەی نەزانراوە.
ئەمرۆ چوارشەممە، ماڵپەڕی بێڵتای بیلاروسی بڵاویکردەوە، تەرمی کۆچبەرێکی نایاسایی لە سنوری پۆڵەندا دۆزرایەوە.
پۆلیسی پارێزگای بودلاسکی رایگەیاند، کۆچبەرەکە ھاوڵاتییەکی نەیجیرییە.
تۆماس کروبا وتەبێژی پۆلیسی بودلاسکی بە ئاژانسی ھەواڵی پۆڵەندای راگەیاند، تەرمەکە لە دووری نۆ کیلۆمەتر لە سنوری نێوان پۆڵەندا و بیلاروسیا دۆزراوەتەوە. 
دەشڵێت، ئەو کۆچبەرە تەنھا جانتایەکی پشت و پاسپۆرتێکی نەیجیری پێبووە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.
ھەر ئەمڕۆش ماڵپەڕی ئینفۆ میگرانتس بڵاویکردەوە، پۆلیسی پارێزگای کوپەر ئاماژەی بەوەداوە، لە سنوری نێوان سلۆڤینیا و کڕواتیا لەناوچەی دراگۆنجا لە باشوری خۆرئاوای سلۆڤینیا تەرمی کۆچبەرێک دۆزراوەتەوە.
باسی لەوەشکرد، ئەوکۆچبەرەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە تەمەنی ٣١ ساڵبووە و بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی دەرکەوتووە ھاوڵاتی بەنگلادیشی بووە. 
دەشڵێت، ئەمە یەکەمجارە رووداوی لەو شێوەیە لەو ناوچەیە رووبدات.












گەلەری