سەردێڕ:

بانکی ناوەندی رێژەی فرۆشتنی دۆلاری زیادکرد

PM:11:14:07/12/2021

12116 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە فرۆشی دۆلار لە کاتی خستنەبازاڕی دراوەکانەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٠٠ ملیۆن دۆلار.


بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی دوای ئەوەی فرۆشتنی دۆلار بەڕێژەی ٧.٤٥٪ بەرزبووەتەوە بۆ ٢٠٢ ملیۆن و ٣٢٤ هەزار و ٥٠٣ دۆلار کە لەلایەن بانکەوە خراوەتە بازاڕەوە بەڕێژەی ئاڵوگۆڕی بنچینەیی ١٤٦٠ دینار بەرامبەر هەر دۆلارێک.

هاوکات، زۆربەی فرۆشەکانی دۆلار بۆ بەرزکردنەوەی باڵانسەکانی دەرەوەی وڵات رۆشتووە بە شێوەی ئاڵوگۆڕ، کە ئەوەش گەیشتە ١٥٦ ملیۆن و ٨٧٤ هەزار و ٥٠٣ دۆلار.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری