PM:03:24:06/12/2021
20996 جار خوێندراوەتەوە
لە ئاگادارییەکدا هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، هه‌ردوو سایدی شه‌قامی به‌رده‌م كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی به‌هۆی گردبونه‌وه‌ی خوێندكارانه‌وه به‌ربه‌ستكراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادارده‌كەنەوە، کە هه‌ردوو سایدی شه‌قامی به‌رده‌م كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی به‌هۆی گردبونه‌وه‌ی خوێندكارانه‌وه به‌ربه‌ستكراوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه بۆ
ده‌رچوون له شار به ناوچه‌ی قلیاسان و چه‌ق چه‌ق و قوله‌ره‌یسدا تا ده‌گه‌نه
راپه‌رین تێپه‌ڕببن.
باسی لەوەشکردووە، "ئه‌گه‌ر كاری زۆر زه‌روریان نیه
روو له‌و ناوچه‌یه نه‌كه‌ن چونكه لۆدێكی زۆری له‌سه‌ره."
ئەوەش لەکاتێکدایە، جارێکی دیکە بەشێک
لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم گردبوونەوە و داوای پێدانی دەرماڵە دەکەن
و داواکارن بەرپرسان بڕۆن بەدەم داواکانیانەوە.